English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: بکوژی فەخریزادە ئەندامی پێشووی هێزەچەکدارەکانی ئێران بووە
2021-02-15 [05:17 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران زانیاری نوێی ده‌ربارەی کوژرانی موحسین فەخریزادە پیاوە ئەتۆمییەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بکوژی سەرەکیی فەخریزادە لە ئێرانەوە ده‌رباز  بووه‌ و لە دەرەوەی ئێرانە.

مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، تاوانباری سەرەکیی کوشتنی فەخریزادە یەکێک لە ئەندامانی پێشووی هێزەچەکدارەکانی ئێران بووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی هەڵاتووە و ئێستا لە دەرەوەی ئێرانە.

بە گوتەی وەزیری ئێتلاعاتی ئێران ئەو کەسە ئەندامی دەرکراوی هێزەچەکدارەکانی ئێران بووە و هەوڵ دەدەن دەسگیری بکەن.

موحسن فەخری‌زاده کاربەدەستی پلە‌باڵای وەزارەتی بەرگریی ئێران و سەرپەرشتی کاروباری ئەتۆمیی ئەم وڵاتە، ئێوارەی رۆژی ٢٧ی تشرینی دووهەم لە شوێنێکی باشووری تاران بەناوی "ئابسەرد" کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـه و کوژرا. بەرپرسانی ئێران بە گێڕانەوەی جۆراوجۆر دەڵێن فەخریزادە بە دەست دەست‌وپێوەندی ئیسرائیلییەکان تیرۆر کراوە.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad