English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ھیچ دیپلۆماتكارێكمان لە توركیا دەستبەسەر نەکراوە
سەعید خەتیب‌زاده، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2021-02-15 [06:46 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەكاتەوە ھیچ دیپلۆماتكارێكیان لە كونسوڵگەریی ئێران لە توركیا دەستبەسەر كرابێت.

سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رەتیكردەوە، ھیچ دیپلۆماتكار یان فەرمانبەرێكی كونسوڵگەرییەكانیان لە توركیا دەستبەسەر كرابێت.

خەتیب‌زادە دەڵێت ئه‌وه‌ی لە توركیا دەستبەسەركراوە ته‌نیا هاوڵاتییه‌كی ئاسایی ئێرانییه‌.

لێدوانی خه‌تیبزاده‌ لەكاتێكدایە، سەرەتای ئەم ھەفتەیە به‌شێك له‌ راگەیاندنی فەرمیی توركیا بڵاویانكردبووه‌وه‌، محەمەد رەزا ناسرزادە فەرمانبەری كونسوڵگەریی ئێران کاتێک دەیهەویست بگەڕێەوە ئێران لە فرۆکخانەی ئیستانبووڵ بەتۆمەتی كوشتنی چالاكێكی سیاسی دەستبەسەركراوە.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad