English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و رووسیا و مانۆڕی هاوبەش دەکەن
2021-02-16 [07:02 AM]

​ZNA – هەولێر


ئێران و روسیا له‌ باكووری زه‌ریای هیندی و ده‌ریای عومان مانۆری هاوبەشی سەربازی دەکەن.

غوڵام ره‌زا ته‌هانی، گوته‌بێژی مانۆڕی سەربازیی ئێران و رووسیا رایگەیاند، جگه‌ له‌ یه‌كه‌كانی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران، كه‌شتییه‌كی جه‌نگی و لۆجیستیكی و هەلیكۆپته‌رێكی روسیا به‌شداری لە مانۆرەكەدا دەكەن.

ته‌هانی به‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێرانی راگه‌یاند، مانۆڕەکە‌ به‌ دروشمی هه‌ماهه‌نگی له‌ پێناو ئاسایشی بازرگانیی ده‌ریا، له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٧ هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ باكووری ده‌ریای هیندی و ده‌ریای عومان ده‌ستی پێكردووه‌.

ئێران له‌ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی رووسیا و چین ئه‌نجام دابوو.

 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad