English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نزیكه‌ی نیوه‌ی هه‌موو هاوڵاتیانی ئیسڕائیل به‌ ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا كوتراون
2021-02-18 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل ڕایگەیاند زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە ئیسڕائیل یەکەمین بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هاوکات زیاتر لە 2,6 ملیۆن کەس هەر دوو بەشە ڤاکسینەکەیان پێدراوە.

هەڵمەتی بەرفراوانی پێدانی ڤاکسینەکە لەو وڵاتەدا بەرپرسانی ئیسڕائیلی هاندا کاتێک دیاریبکەن بۆ کردنەوەی وڵاتەکە و دووبارە کردنەوەی چێشتخانە و مەلەوانگەکان، ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتەکە سێ جار داخستنی گشتی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی " بەرەو ئەوە دەچین دووبارە وڵاتەکە بکەینەوە، بەڵام لەسەر بنەمای : ڤاکسینەکە وەربگرە، ئینجا دەتوانیت بچیتە ژوورەوە."

كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون زیاتر له‌ 739 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و پێنج هه‌زار و 473 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

voa





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad