English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی دەنگۆی قەدەغەی ھاتووچۆ وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان روونكردنەوە دەدات
2021-02-20 [06:46 AM]

ZNA- هەولێر


لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە  پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لەلایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌، وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە .


د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە روونكردنەوەیەكدا  رایده‌گه‌ینێت: چەند پەیج و سایتێکی میدیایی بەناوی وەزیری تەندروستی هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت. لێرەوە بۆ هاووڵاتییان و رای گشتی رووندەکەینەوە کە لێدوانی لەو جۆرە نەبووە و لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتووچۆ نییە.


ده‌شڵێت:هەر رێكارێك یان بڕیارێک هەبێت بە فەرمی رادەگەیەنرێت، لە لایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad