English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا به‌فه‌رمی بۆ ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس گه‌ڕایه‌وه‌
2021-02-20 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی بۆ نێو ڕێککەوتنی ژینگەیی پاریس گەڕایەوە، شەڕی جیهانی دژ بە گۆڕانی کەشوهەوا چالاک کردەوە لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی بایدن پلانی هەیە لە ماوەی سی ساڵی داهاتوودا دەرهاویشتە گازییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە.

زانایان و دیپلۆماتانی بیانی پێشوازییان لە گەڕانەوەی ئەمەریکا کرد بۆ ناو ڕێککەوتنە 30 ڕۆژی پاش دەستبەکاربوونی سەرۆک جۆو بایدن.

لەو کاتەوەی لە ساڵی 2015 نزیکەی 200 وڵات ڕێککەوتنێکیان بۆ ڕێگەگرتن لە گۆڕانکاری کارەساتاوی ژینگە مۆر کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەنها وڵات بوو کە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە. سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ ئەو هەنگاوەی نا، کارەکان زۆری تێدچێت.

جۆن کیری نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ژینگە ڕۆژی هەینی بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمێکی ئۆنلاین بەبۆنەی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنەکە، کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسیش بەشداری دەکات.

بایدن بەڵێنی داوە نەخشەڕێگایەک بۆ ئەمەریکا دابنێت کە هەتا ساڵی 2050 دەستکەوتیدەرهاویشتە گازییەکان نەهێڵێت. زانایان گوتویانە ئەم ئامانجە لەگەڵ پێداویستییەکاندا گونجاوە، لە کاتێکدا جەختیش دەکەنەوە لەوەی دەبێت هەتا ساڵی 2030 دەرهاویشتە گازییەکانی جیهان بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا کەمبکرێتەوە بۆ ڕێگری کردن لە کاریگەرییە وێرانکارییەکانی گۆڕانی کەشو هەوا.

کیری لەگەڵ ڕاوێژکاری کەشوهەوای ناوخۆیی بایدن ، جینا مککارتی ، ڕێنمایی و دەستپێشخەری نوێ دادەڕێژن بۆ خێراکردنی بڵاوکردنەوەی وزەی پاک و گواستەنەوە لە گازە ژینگە پیسکەرەکان.

 

voa





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad