English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا: ڕەتیكردەوە هێزەكانی خۆی لە ئەفغانستان بكشێنێتەوە
2021-02-21 [08:06 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، هەرگیز بەبێ بەرنامە هێزەکانیان لە ئەفغانستان ناکشێننەوە و بە بەرپرسیارانە ئەو کارە دەکەن.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەپەلە و نارێکخراوی هێزەکانی لە ئەفغانستان ناکشێنێتەوە، بەڵکو دەبێت تووندوتیژی کەم ببێتەوە و گفتوگۆکانی تایبەت بە جێگیرکردنی ئاشتی بەرەو پێشەوە بچن.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2020ـدا ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر رێککەوتنی ئاشتییان واژۆکرد کە تێیدا ئاگربەست لەنێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە چەسپێنرا.

ئیدارەی بایدن بەڵێنی دا چاو بەو رێککەوتنەدا بخشێنێتەوە و بە دووریشی نەزانی گۆڕانکاریی بەسەردا بهێنێت.

 





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad