English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران کاری بەشێکی چاودێرانی نێودەوڵەتیی سەر چالاکیە ئەتۆمییەکانی هەڵپەسارد
2021-02-21 [04:04 AM]

ZNA -هەولێر


سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەیی ئەتۆمی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رۆژی یەکشەممە ٢١ی شوباط لە تاران کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە ئێران خەریکە کاری پشكنینی چاودێرانی ئاژانس لە نێوەندەکانی پیتاندنی یۆرانیۆن هەڵپەسێرێت.

روفایل گرۆسی سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران، بۆ گفوتگۆکردن لە مەترسییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی راگرتنی بەشێکی پشکنینەکان و هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کۆبوونەوە.

مانگی رابردوو پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاساییەکی تایبەت بە هەڵپەساردنی بەشێکی پشکنینەکانی بۆ ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران پەسندکرد کە بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا لەبەرانبەر لێخۆشبوونی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا لە سزاکانیان بەسەر ئێران رێگە بە پشکنینەکان دراوبوو.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیش رایگەیاندبوو کە چوونی سەرۆکی ریکخراوەکە بۆ ئێران بۆ دۆزینەوەی رۆچنەی چارەسەرییە بۆ بەردەوامبوونی چاودێری کردنیان بە سەر نێوەندە ئەتۆمییەکانی ئێراندا.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad