English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەتاران داوای کوشتنی پیاوێکی ٧٣ساڵی بە تۆمەتی مەی خواردنەوە دەکرێت
2021-02-21 [07:28 AM]

​ZNA - هەولێر


نوێنەری دەستەڵاتی دادوەریی ئێران داوای دەرکردنی حوکمی کوشتنی بۆ فڕۆکەوانێکی خانەنشین‌کراو کردووە کە دەگوترێت مەی خواردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی روکنا بڵاوی کردووەتەوە ئەم پیاوە ٧٣ ساڵییە بە تۆمەتی خواردنەوەی مەی و ئۆتۆمبێل ئاژۆتن بە سەرخۆشی، دەستبەسەر کراوە.

دەگوترێت ئەم کەسە لەبەر ئەوەی پێشترێ سێ جار بەم تۆمەتە دەستبەسەر کراوە، ئێستا دەبێت سزای ئیعدام بۆ دەربچێت.

بەپێی ماده‌ی ١٣٦ی سزادانی ئیسلامی لە ئێران، هەرکەسێک سێ جار بە هۆی خواردنەوەی مەی دەستبەسەر بکرێت، پێویستە هەموو جارێک جەلدی لێبدرێت، بەڵام بۆ جاری چوارەم ئیعدام دەکرێت.

هاوینی رابردووش لە شاری مەشهەد کوڕێک بە تاوانی مەی‌خواردنەوە ئیعدام کرا.

 





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad