English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم تاوەكو سێ مانگی تر بۆی هەیە سەردانی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بكات
2021-02-22 [08:07 AM]

​ZNA – هەولێر


ئێران رایگەیاند، تاوەكو سێ مانگی دیکە رێگە بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەدات بچنە ناو بنکە ئەتۆمییەکانی و بیانپشکنن.

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرایان کرد هەردوولا رێککەوتوون بەشێوەیەکی کاتی و تاوەکو سێ مانگی دیکە، رێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بدرێت، سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن و بیانپشکنن.

ئێران پێشتر رایگەیاندبوو بەگوێرەی ئەو یاسایەی لە دیسەمبەری ساڵی رابردوودا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەرچووە، لە 23ی ئەم مانگەوە پشکنینی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن پشکنەرە نێودەوڵەتییەکانەوە سنووردار دەکات و هیچ تۆمارێکی کامێراکانی چاودێری لە بنکەکان ناداتە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.

دوای سەردانەکەی رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ تاران، هەردوولا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، ئاماژەیان بەوە کردووە، لە دوای 23ی مانگیش چوونی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت و  تاوەکو سێ مانگی دیکە کار بەم لێکتێگەیشتنە نوێیە دەکەن.

پەرلەمانی ئێران لە مانگی دیسەمبەری رابردوودا بە زۆرینەی دەنگ یاسایەکی تێپەڕاند و بەگوێرەی ئەو یاسایە، دەبێت ئێران سەردانی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی سنوورداربکات و تەنانەت رێگەش نەدات کامێرا چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بنکە ئەتۆمییەکان دابندرێن، تاوەکو ئەوکاتەی سزاکانی سەر بانک و نەوتی ئێران هەڵدەگیرێن.

 

 





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad