English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنقەرە.. 14 كه‌سی بیانی بەتۆمەتی داعشبوونیان ده‌ستگیركران
2021-02-22 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ژماره‌یه‌ك كه‌سی بیانی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونیان له‌ داعش ده‌ستنیشان كراون له‌وانه‌ 14 كه‌سییان ده‌ستگیركران، هاوکات کارەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە به‌رده‌وامه‌.

تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی ئاسایشی ئەنقەرە، ١٤ کەسی بیانییان دەستگیرکرد کە دەرکەوتووە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی پێکدادانەکانەوە هەبووە.

بەپێی زانیارییه‌كان تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی، زانیارییان دەستکەوتووە کە ٢١ گومانلێکراوی ئەندامی داعش لە شارەکەدان.

تیمەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان ئەنجامدا و ١٤ کەسیان لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکرد.

دوای پشکنینی تەندروستیی، گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان رەوانەی ئاسایش کران.

هاوکات کارەکان درێژەی هەیە بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە.

 

AA





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad