English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوانەی بە سووکی تووشی کۆرۆنا دەبن لەوانەیە دوای چاکبوونەوەش نیشانەکانیان هەر بمێنێت
2021-02-22 [02:51 AM]

ZNA ــ هەولێر



پزیشکانی زانکۆی واشنتۆن لە ئەمریکا بۆماوەی نۆ بەدواداچوونیان بۆ 177 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە و بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی بە سووکیش کۆرۆنایان گرتووە لەوانەیە بۆماوەی چەند مانگێک نیشانەکانیان بمێنێت.

توێژینەوەکە کە لە جۆرناڵی جاما بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە لەنێو سێیەکی بەشداربووان دوای چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا بۆ چەند مانگێک نیشانەکانیان مابووەوە کە بەربڵاترینیشیان بریتییبووە لە لەدەستدانی بۆنکردن و تامکردن، بێهێزی و کەمبوونەوەی توانای وەرزشکردن و ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە توێژینەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە بکرێت، پێشووتر پزیشکانی چینی لە ووهان توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا و بۆیان دەرکەوت ٪76 بەشداربووان لایەنی کەم بۆ ماوەی شەش مانگ دوای چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا نیشانەکانیان ماوە.


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە تەنانەت ئەوانەشی بە سووکی تووشی کۆرۆنا دەبن لەوانەیە بۆ چەند مانگێک نیشانەکانیان درێژە بخایەنێت.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad