English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەجلیسی ئێران داوای هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەکات
2021-02-22 [05:11 AM]

ZNA - هەولیر


ئەندامانی مەجلیسی شورای ئێران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌كه‌ن.

مەجلیسی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا٢٢ی شوبات به‌ ٢٢١ دەنگ به‌رانبه‌ر به‌ ٦ ده‌نگی ناڕازی، راپۆرتی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی  په‌سندكرد.

 لە راپورتەکەدا  داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری کراوە داوا بکات رێککەوتنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم هەڵبوەشێتەوە.

موجته‌با زولنور سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له‌ مەجلیسی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك کۆمار كردووه‌، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌،  رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەم ئەندامەی مەجلیسی ئێران، رافایێل گرووسی سه‌رۆكی ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تیی وزەی ئەتۆمی به‌ نۆكه‌ر ناوبردووه‌ و گوتوویەتید‌، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ناچار به‌ سازش بكه‌ن، نۆكه‌ره‌كه‌یان ره‌وانه‌ی تاران كردووه‌.

رۆژی رابردوو رافائل گەرووسی سەردانی ئێرانی کرد و لە گەڕانەوە گوتی بۆ ماوەی لە گەڵ ئێران رێککەوتوون بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە چاودێرانی ئاژانس سەردانی ئەم وڵاتە بکەن.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad