English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانی بویل 20 ملیۆن پاوەند دەبەخشێت
2021-02-22 [01:02 AM]

ZNA – هەولێر


دەرهێنەری بەریتانی دانی بویل، بڕی 20 ملیۆن پاوەند دەبەخشێتە بانکی خواردن کە هاوکاری ئەو کەسانە دەکات بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی ئابووریان باش نییە.

ئەو دەرهێنەرە کە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە مانگی رابردوودا وەک خۆبەخشێک کاری بۆ بانکی خواردن کردووە و خواردنی بە 450 ناونیشان گەیاندووە.

ئەو دەرهێنەرە سینەماییە لە 1980 دەستی بەکاری هونەری کردووە و دەرهێنەری چەندین بەرهەمی سینەمایی بەهێزە، لەوانە"Slumdog Millionaire"، "T2 Trainspotting" و "Millions".

ئەو دەرهێنەرە دووجار بەربژێری خەڵاتی ئۆسکارە بووە وەک باشترین دەرهێنەر و لە 2009 لەرێگەی فیلمی "Slumdog Millionaire" توانی ئەو خەڵاتە بەدەست بێنێت.
 





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad