English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت بەرزبۆوە بۆ سەرووی 66 دۆلار
2021-02-23 [07:17 AM]

​ZNA – هەولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 1.58% بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک بە 66 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە 61 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و سەرما پاڵاوگە و کێڵگە نەوتییەکانی تێکساسی گرتووەتەوە و لە هەفتەی رابردوو بەشێکی زۆری کێڵگەکان بوونە بەستەڵەك تاوەکو ئێستاش نەکەوتوونەتەوە سەر رێچکەی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت. 

ستێفن ئنێس، سەرۆکی ستراتیژی بازاڕە جیهانیەکان لە ئاکسی ئاماژەی بەوە کردووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام دەبێت و وەبەرهێنەرەکان بەباشی خۆیان بۆ دیمەنێکی گەورە ئامادە کردووە. 

بانکی واڵستریتیش پێشبینی دەکات لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێت بگاتە 70 دۆلاری ئەمریکی و لە چارەکی سێیەمدا بگاتە 75 دۆلار. 

ئێدوارد مۆیا، شیکاری باڵای بازاڕگەری لە OANDA  دەڵێت، "خواستی جیهان بۆ نەوت زۆر باشترە ئەوەش دوای ئەوەی ڤاکسینی فایزەر کاریگەریی باشی دەرکەوتووە". ئەوە لەکاتێکدایە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. 

 

 





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad