English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆتنھام جێگرەوەی مۆرینیۆی دیاریکرد 
2021-02-23 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر



بەرپرسانی یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی بیر لە دوورخستنەوەی جۆزی مۆرینیۆی راھێنەری تپەکەیان دەکەنەوە بە ھۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی ، ئەگەر یانەی تۆتنھام لەسەر ئەو ئەنجامە خراپانە بەردەوام بێت ئەوا بەرپرسانی یانەکە جۆزێ مۆرینیۆ لەئەرکی راھێنەرایەتی دوور دەخەنەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی تۆتنھام دەیانەوێت جۆلیان ناگلسمان راھێنەری ئێستای یانەی لایبزیگ رازی بکەن ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی تۆتنھام وەربگرێت . 

ھەرچەندە لەسەرەتای وەرز یانەی تۆتنھام لەژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ بە باشترین شێوە دەرکەوت و ماوەیەک پلەی یەکەمی پریمەرلیگی گرتبوو ، بەڵام ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە یانەکە وای لە بەرپرسانی یانەکە کرد بیر لە دوورخستنەوەی مۆرینیۆ بکەنەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad