English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆبایدن و مستەفا كازمی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
2021-02-24 [07:28 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و  لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندووە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی خۆی.

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: شەوی رابردوو بایدن و کازمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمدواییەی هەولێر کردووە و هەردوولاش هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئەوەش هاتووە: "هەردوولا باسیان لە هێرشی مووشەکی ئەمدواییەی سەر هاوپەیمانان و عێراقییەکان کردووە و هاوڕا بوون لەوەی دەبێت ئەوانەی هێرشەکانیان کردووە، بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانە هەڵبگرن". 

بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، بایدن و کازمی پێکەوە گفتوگۆشیان سەبارەت بە گرنگی  پێشخستنی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی هاوئاهەنگییی هەردوولا سەبارەت بە پرسە سەرەکییەکان کردووە.

هەروەها لەو پەیوەندییەدا بایدن دووپاتیکردووەتەوە کە ئەو لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبێت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بەو پرسە لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوودا.

کازمی کە تویتەکەی بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی کردووە، دەڵێت: "لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ سەرۆك جۆ بایدن، تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەشمان كرد، رێككەوتین كار بكەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەكە و پێكەوە شەڕی داعش بكەین، جەختمان كردەوە لە درێژەپێدانی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات".

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad