English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا لەسەر پارە بلۆككراوەكانی ئێران هاتەدەنگ
2021-02-24 [08:14 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور ئاشكرادەكات و دەڵێت تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەگواستراوەتەوە.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بە ئەگەری زۆر وڵاتەکەی لەگەڵ کۆریای باشوور لەپارەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران گفتوگۆ دەکات بەڵام هێشتا هیچ پارەیەک نەگواستراوەتەوە.

ئەم قسانە دوای ئەوە دێت کە کۆریای باشوور رایگەیاندبوو رەنگە دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا پارەکانی ئێران ئازاد بکەن، نزیکەی 7 ملیار دۆلار پارەی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لە کۆریای باشوور بلۆککراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی چالاکییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ئێران و هاوکاری ئێران لەگەڵ ئەو ناوەندە گوتویەتی، ئاگادارین کە لێکۆڵینەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی هەندێک بابەتی جددی و گرنگ تایبەت بە ماددەی ئەتۆمی رانەگەیێندراو لە ئێران بەردەوام دەبێت و دووپاتی دەکەینەوە ئێران بەبێ دواکەوتنی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە، هاوکاری ئاژانس بکات.

 





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad