English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ کەرکووک ژماره‌یه‌ك حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمار كرا
2021-02-24 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند، ژمارەیەک حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکراون کە لە منداڵان دەرکەوتووە و سەرجەم نیشانەکانیشیان تێدایه‌، بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

نەبیل حەمدی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند، بەرلە چەند رۆژێک ژمارەیەک پشکنی خۆینیان ناردووەتە بەغدا، ئه‌نجامه‌كه‌ی دەرکەوتووە ژمارەیەک منداڵ و ھەرزەکاری خوار تەمەن ١٥ ساڵ ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاون و لەئێستادا، تووشبوەکان لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین کراون و سەرجەم نیشانەکانیان تیادا دەرکەوتووە و دۆخی تەندروستیشیان جێگیرە.

نەبیل حەمدی گوتیشی، فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک ئامێری تاقیگەی لەبەردەستدا نییە بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، بۆیە پشکنینەکانمان ناردووەتە بەغدا و دوای چەند رۆژێک پشکنینەکان دەرکەوتوون کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاون.

بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک باسی لەوەشکرد، لە سێ پشکنینی جیاوازدا، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو دەرکەوتووە، سەرەتا شەش حاڵەت و دواتر چوار حاڵەتی دیكه‌ و ئەمڕۆیش پێنج حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕاو تۆمارکراون کە کۆی گشتی حاڵەتەکان تا ئێستا ١٥ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad