English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: خۆکوژێکمان بە پشتبێنی بۆمبڕیژکراوەوە دەستگیر کردووە
وێنە: پشتبێنی بۆمبڕێژکراو/ ئەرشیڤ
2021-02-24 [11:47 AM]

ZNA - هەولێر


پۆلیسی تاران دەڵێت کەسێکی خۆکوژیان بە پشتێنی بۆمبڕێژ‌کراوەوە لە نێوەندی پایتەختی ئێران دەستگیر کردووە.

حسێن ره‌حیمی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تاران رایگه‌یاند، خرابکارێک كه‌ خەریک بوو بە فیتی دوژمنان به‌ پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی بته‌قێنێته‌وه‌، لە لایەن پۆلیسی تارانەوە دەسگیر کراوە.

ئاژانسی ئیرنای سەر بە حکومەتی ئێران بڵاویكردوته‌وه‌، حسێن ره‌حیمی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی شوبات‌ له‌ رێوڕه‌سمێكی په‌ره‌پێدانی به‌ تواناكانی پۆلیسی تاران رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خۆكوژه‌كه‌ به‌ پشتینی بۆمبڕێژكراو، له‌ یه‌كێك له‌ رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاردا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسەوە ده‌ستگیركراوه‌.

رەحیمی گوتوویەت، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ خۆی به‌ خۆكوژه‌كه‌دا كێشاوه‌ و توانیویه‌تی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌ و رێگە بە هێرشەکە بگرێت.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad