English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ٧ وڵات بە بەشداریی راستەوخۆ لە کوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار دەکات
محەمەد باقری، فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری ئێران
2021-02-24 [01:39 AM]

ZNA- هەولێر


فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چەکداری ئێران، عێراق و ٦ وڵاتی عەرەبی ناوچه‌‌ به‌ هاوبه‌شی راسته‌وخۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی تۆمه‌تبار ده‌كات.

محه‌ممه‌د باقری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چەکداری ئێران کە له‌ نمایشێكی سه‌ربازیدا دەدوا،  ده‌رباره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی سعوودیه‌، قه‌ته‌ر، ئیمارات و به‌حره‌ین، كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایان لێیه،‌ به‌ پێدانی زانیاری هه‌واڵگری هاوكاری ئه‌مریكایان كردووه‌. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش له‌ بنكه‌كانی كوه‌یت، ئوردن و عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ فڕیون.

باقری گوتی: ئه‌م وڵاتانه‌ چونكه‌ راسته‌وخۆ به‌شداریان له‌ هێرشه‌كه‌دا هه‌‌بووه، ‌‌ناتوانن بێده‌نگ بن و خۆیان له‌ تاوانه‌كه‌ بدزنه‌وه‌.

حکومەتی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو ئەوان خەریکی لەگەڵ عێراق دادگایەکی تایبەت بە سزادانی ئەو کەسانە رێک‌بخەن کە دەستیان لە هێرشی سەر قاسم سولەیمانی هەبووە.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad