English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا داوای لە ئێران کرد هەوڵی پاراستنی رێککەوتن‌نامەی ئەتۆمی لەنێو نەبات
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
2021-02-25 [11:12 AM]

ZNA- هەولێر


ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات پێشنیاری ئەورووپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ بکات.

هایکۆ ماس، وزیری درەوەی ئەڵمانیا داوای  لە ئێران کرد پێشنیارەکەی ئەوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ بکات و دەڵێت سنوورداکردنی پشکێنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، هەوڵەکانی پاراستنی رێککەوتنەکان لەبار دەبات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئێران بە بەلاڕێدابردنی پرسی ئەتۆمی و لەباربردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد و گوتی: سنووردارکردنی سەردانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن ئێرانەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندییەکان بە رێککەوتنەکان لەباردەبات.

هایکۆ ماس هەروەها دەڵێت، ئێران دەتوانێت پێشنیاری ئەورووپا بۆ چارەسەری دیپلۆماسیی پرسی ئەتۆمی وڵاتەکەی و پابەندبوونی بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان قەبووڵ بکات.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad