English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا: چاوه‌ڕێی ئێران ده‌كه‌ین، ئارامیمان سنووری هەیە
2021-02-25 [11:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمەریکا هۆشیاریدایە ئێران وتی " ئارامیمان سنووری هەیە"، ئەمەش لەسەر ئەوەی هێشتا تاران هیچ وەڵامێکی بۆ پێشنیارەکەی ئەوروپا بۆ ڕێکخستنی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران نەبووە، لای خۆیه‌وه‌ وتەبێژی کۆشکی سپی وتی، ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین وەڵامی ئێران بۆ داواکەی ئەوروپا چی دەبێت.

لە وەڵامێکیدا سەبارەت بەوەی ئایا تا کەی پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران دەمێنێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئارامیمان سنووری هەیە."

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن شەش ڕۆژ لەمەوبەر پێشنیارەکەی یەکێتی ئەوروپای پەسەند کرد کە ئاڕاستەی هەریەک لە واشنتن و تارانی کردبوو بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی نافەڕمی لەنێوان لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا، ئەوەش بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنەکە. بەڵام بەرپرسانی ئێران هێشتا وەڵامی داواکەی یەکێتی ئەوروپایان نەداوەتەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی " ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین وەڵامی ئێران چی دەبێت بۆ داواکەی ئەوروپا."

 

voa





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad