English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن ھەرەشە لە ئێران دەکات
2021-02-27 [07:35 AM]

ZNA_ هەولێر



بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی ھێزەکانی ئەمریکا چەند پێگەیەکی میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردوومانکرد، لەو بارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ھێرشەکانی سەر گرووپە شیعە چەکدارەکان لە رۆژھەڵاتی سووریا، "پەیامێکە بۆ ئێران کە وا نەزانێت کارەکانی بەبێ سزا دەمێننەوە".
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران بە ئەنجامدانی ھێرشە سەربازییەکانی سەر گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەی ئەبووکەمالی سووریا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پەیامەکە روونە، کە کار و کردەوەکانی ئێران بەبێ سزادان تێناپەڕن و دەبێت وریا بێت". 

ئیدارەی بایدن بەرگری لە بۆردوومانەکانی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی دەکات و دەڵێت، بۆردوومانەکان بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشە مووشەکییەکانی ئەمداواییەی سەر ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە عێراق بوون، کە مەبەست لێی ھێرشەکانی نێوەراستی ئەم مانگە بوون بۆ سەر ھەولێر.
لە وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر، ئەمریکا بۆردوومانی چەند پێگەیەکی تایبەت بە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کرد لە ناوچەی ئەبووکەمال لەنێو خاکی سووریا لەسەر سنووری رۆژئاوای عێراق و بەھۆیەوە لانیکەم ٢٢ چەکدار کوژران. 

ھێرشەکانی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا ھێنا، بەتایبەت دوای ئەوەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سوپاسی عێراقی کرد لە یارمەتیدانیان لە ئۆپەراسیۆنەکە و عێراقیش رەتیکردەوە ھیچ زانیارییەکیان ھەبووبێت لەسەر ئەو ھێرشە.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad