English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عامری داوایەک لە کازمی دەکات
2021-02-27 [08:04 AM]

ZNA_ هەولێر


سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، لێکۆڵینەوە لە ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر چەند گرووپێکی حەشدی شەعبی لە سووریا بکات.

ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، لێکۆڵینەوە لە ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا بکات، کە کرایە سەر چەند گرووپێکی حەشدی شەعبی لە ناوچەیەکی سنووری سووریا لەگەڵ عێراق.

عامری گوتی "بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج، نەوەک گرووپەکانی مقاوەمە، وەک وەزارەتی بەرگری بانگەشەی بۆ دەکات".

ھەروەھا سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح داوای لە کازمی کرد، لێکۆڵێنەوە لەو زانیارییانە بکات، کە باس لە ھەماھەنگی نێوان حکومەتی عێراق و پنتاگۆن لەبارەی بۆردوومانەکەوە دەکەن.

وەزارەتی بەرگری عێراق رەتیکردەوە، کە ھیچ ئاگادارییەکی پێشوەختەیان لە بارەی ھێرشەکانەوە ھەبێت. جەختیکردەوە، ھاوکاری ئەوان لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەنیا بۆ شەڕی داعشە، بە جۆرێک کە سەروەری خاکی عێراق پارێزراوبێت.





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad