English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان لە سەرەتای ئادارەوە دەست بەوەرزی بەھارەی یاسادانان دەکاتەوە
2021-02-27 [11:09 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ماددەی(٧)ی (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتوو ١-٣-٢٠٢١پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە.

لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: بەپێی پەیرەوەی ناوخۆ پەرلەمان لەسالێکدا دوو وەرزی گرێدانی ھەیە ،یەکەمیان خولی بەھارە کەلەسەرەتای مانگی ئادارەوە دەستپێ دەکات تاکۆتایی مانگی حوزەیران، دووەم خولی پاییزە کە لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوەدەست پێ دەکات تاکۆتایی مانگی کانوونی یەکەم .

ھەروەھا لەبارەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تا ئێستا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە جگەلە کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانە و بەرنامەی دیکە بۆ  دانیشتنەکە دەبێت بەدلنیایەوەلەم وەرزەیەی یاسادانانەداچەندین پرۆژەیاسائامادەکراون تاگفتوگۆیان لەسەربکرێت کەھندێکیان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆکراوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad