English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماڵپه‌ڕێك: سوپای ئه‌مه‌ریكا 400 موشه‌كی پێده‌گات، ده‌توانێت بگاته‌ روسیا
2021-02-27 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماڵپه‌ڕی "جه‌ینس-janes" سوپای ئه‌مه‌ریكا 400 موشه‌كی تارمایی باڵداری له‌ جۆری AGM-158B JASSM-ER پێده‌گات، له‌ توانایدایه‌، بگاته‌ ناو خاكی روسیا.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا، باسی له‌وه‌ كردوه‌، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "لۆكهید مارتن" واژوو كراوه‌، تێیدا هاتووه‌، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی 2025 ئه‌م موشه‌كانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌كارهێنانی موشه‌كی كروز له‌ جۆری AGM-158B JASSM-ER  و AGM-86C CALCM، رێگه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌ ستراتیژییه‌كانی روسیا له‌ جه‌مسه‌ری باكور و به‌شێك له‌ سیبیریا بكاته‌ ئامانج.

له‌ هاوینی ساڵی 2020 رابردوو، كۆمپانیای دیفێنس ئێكسپرێسی ئۆكرانی رایگه‌یاند، چه‌كی موشه‌كی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری B-52 Stratofortress رێگه‌ ده‌دات ئامانجه‌كان له‌ ناو خاكی روسیا بۆردومان بكات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ بگه‌نه‌ بواری ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ به‌ سیسته‌می موشه‌كی ئێس 400 پارێزگاری لێده‌كرێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad