English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج ھەزار ڤاکسینی کۆڕۆنا دەگاتە ھەرێمی کوردستان 
2021-02-27 [07:44 AM]

ZNA- ھەولێر 



لە چەند رۆژی داھاتوودا، ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق، وا بڕیارە بەغدا لەو بڕەی بۆی دێت، بڕی (٥) ھەزار پێکوتە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت، دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند، ئەم ھەفتەیە ڤاکسینەکە دەگات و سەرەتا لەکەسانی پێویست و کارمەندانی تەندروستی دەدرێت، بەتایبەت ئەوانەی کە نزیکن لە تووشبووانەوە.

بڕیارە ئەم ھەفتەیە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بگاتە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی داھاتوودا وا بریارە بگاتە عێراق، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە قۆناغی یەکەمدا، بڕی (٥) ھەزار پێکوتە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر گوتی: "دوای گەیشتنی (٥) ھەزار ڤاکسینەکە، سەرەتا بۆ کارمەندانی تەندروستی بەکاردەھێنرێت، لە ھەولێر نەخۆشخانەی رزگاری ئامادەکراوە و لە سۆرانیش بنکەی کۆرۆنا، بۆ پێدانی پێکوتەکە بە کارمەندانی تەندروستی".

بەشی ھەولێری پایتەخت، (٢) ھەزار پێکوتە دەبێت، واتا دەتوانرێت بۆ ھەزار کەس بەکاربھێنرێت، لەبەر ئەوەی ھەر کەسێک بەکاری بێنێت، پێویستە دوو جار پێکوتەکەی لێبدرێت، بەشێک لە ھاوڵاتییانیش ئامادەن بەکاری بێنن.

ئێستا زۆرینەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، ھەڵگری جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکەن، بۆ ئەمەش وەزارەتی تەندروستی داوا لە ھاوڵاتییان دەکات، لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام بن، تا پارێزراوبن.

د.ی





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad