English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جاری چوارەم پڕۆژەی یاسای نەوت و گاز ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكرێت
2021-02-28 [07:53 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە بۆ جاری چوارەم  پڕۆژەیاسای نەوت و گازی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بۆئەوەی پەسندبكرێت.

بەپێی دەستووری عێراق بیرە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوانەی پێش 2005 لێدراون هەر لە دەست حکومەتی کوردستاندا دەمێنن، ئەوانەشی پاش نووسینەوەی دەستوور و 2005 لێدراون بە هاوبەشی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ بەڕێوەدەبرێن، لایەنە شیعەکان ئەمەیان قبووڵ نییە، دەلێن هەموو بیرە نەوتییەکان پێش و پاش 2005 دەبێ لە ژێر دەستی حکومەتی بەغدا بن

رۆژی چوارشەممە 24-2-2021 دوایین کۆپی پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە وەزارەتی نەوت رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا و لەوێش رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بەپێی مادەی 112ـی دەستوور بیرە نەوتەکانی ھەرێمی کوردستان ئەوانەی پێش ساڵی 2005 ـن بەڕێوەبردنیان لەدەست حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت و ھەر بیرە نەوتێکیش دوای پەسندکردنی دەستووربێت، بەھاوبەشی بەڕێوەدەبرێت.

 





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad