English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد حەلبوسی داوایەك لە نوێنەرانی ووڵاتان دەكات
2021-02-28 [08:02 AM]

ZNA – هەولێر


محەممەد حەلبوسی داوای لە نێردە دیپلۆماسییەكان كرد دەست لە كاروباری ناوخۆی وڵات وەرنەدەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە مشتومڕێک لەنێوان باڵیۆزانی ئێران و تورکیا لە عێراق دروستبوو لەبارەی دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە تویتێكیدا رایگەیاند: "ئەركی نێردە دیپلۆماسییەكان لە عێراق نوێنەرایەتیكردنی وڵاتەكانیان و بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان هەردوو وڵاتە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا حەلبوسی گوتی: "هەندێك لە نوێنەرانی ئەو وڵاتانە باش دەزانن ئەركەكانیان چییە و دەست لەو پرسانە وەرنادەن كە پەیوەندییان بە ئەوانەوە نییە و رێز لە سەروەریی عێراق دەگرن، بە هەمان شێوەش مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت."

 





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad