English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ته‌ندروستی: سبەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە ھەرێمی كوردستان
2021-02-28 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی شەو پێنج ھەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لە چینەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، سبەی دووشەممە كاروانی یەكەمی ڤاكسینی ( سینۆفارم)ی چینی دەگاتە ھەرێمی كوردستان و عێراق، كە بڕی ھەرێمی كوردستان لەو كاروانە پێنج ھەزار ڤاكسینە.

گوتیشی: "لەگەڵ گەیشتنی ڤاكسینەكە پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە و دواتر بڕیار لە كاتی بەكارھێنانی دەدرێت".

وەزیری تەندروستی روونیكردەوە: "بەشێك لەو ڤاكسینانە لەسەر داوای كونسوڵی چین بۆ ئەو ھاووڵاتییە چینیانە بەكاردەھێنرێت كە لە ھەرێمی كوردستانن، نزیكەی چوار ھەزار دانەشی بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت و بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەش دەكرێت، كە بۆ ھەر كەسێك دوو ژەم بەكاردەھێندرێت، واتە بەشی نزیكەی دوو ھەزار كەس دەكات".

راشیگەیاند: "ئێستا پڕكردنەوەی فۆڕم و ناونووسین لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی دەستیپێكردووە، بۆ ئەو كەسانەی لە قۆناغی یەكەم ڤاكسین بەكاردەھێنن".

د. سامان بەرزنجی، ئاماژەی بەوەشكرد: "پێشبینی دەكرێت سەرەتای مانگی داھاتوو كاروانێكی دیكەی ڤاكسین بگاتە ھەرێمی كوردستان و عێراق، جگە لەوەش حكومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق لە ھەوڵدان، بۆ ئەوەی ھەرچی زووە ڤاكسینی پێویست بگەیەندرێتە ھەرێمی كوردستان و عێراق".

جەختیشیكردەوە: "دەبێ ھاووڵاتییان دڵنیابن، بە جێگرەوەی ڤاكسین ئێستا تەنھا بەستنی ماسك و خۆپارێزییە".

سەبارەت بە تۆماركردنی حاڵەتەكانی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەرێمی كوردستان، وەزیری تەندروستی گوتی: "زۆربەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا كە ئێستا تۆمار دەكرێن، كۆرۆنای گۆڕاون، دوێنێش لە دھۆك پشكنین كراوە ژمارەیەكی زۆری دیكەی تووشبووی كۆرۆنای گۆڕاو لەو پارێزگایە تۆمار كراون".





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad