English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی سووریا سکاڵای سەر ئەمریکا تۆمار کرد
2021-02-28 [04:39 AM]

​ZNA - هەولێر


حکومەتی سووریا دوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر میلیشای سەر بە ئێران لە سنووری نێوان عێراق و سووریا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای تۆمار کرد.

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکومەتی سووریا بڵاوی‌کردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لێکردوون لایەنگری لە دابین‌کردنی ئاسایشی سووریا بکەن.

سێ رۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ئەمریکا لە هێرشێکدا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی وەک خۆیان دەڵێن سەر بە ئێران لە سنووری نێوان سووریا و عێراق بە گوتەی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریای بنکە لە لەندەن، ٢٢ چەکداری سەر بە ئێرانیان کوشت.

سەرچاوەکانی ئەمریکایی بڵاویان کردبۆوە، ئەوان لە تۆڵەی هێرشە مووشکیە تیرۆریستییەکەی هەفتەی رابردووی هەولێر هێرشیان کردووەتە سەر ئەو میلیشیایانە.  

 





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad