English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوردن هێزی سەربازیی لە سنووری عێراق جێگیر دەکات
جووڵەی سوپای ئوردن بەرەو سنووری رۆژهەڵات
2021-02-28 [04:39 AM]

ZNA - هەولێر


ئوردن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره‌كانی هێزی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سنوری نێوان عێراق و سوریا جێگیرده‌كات.

سوپای ئوردن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە وه‌ك به‌شێك له‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ی‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوران و سه‌قامگیری ئوردن جێبه‌جێده‌كرێت، هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا به‌ پاڵپشتی هێزی ئاسمانی شاهانه‌ی لە رۆژھەڵاتی وڵات‌ جێگیر کردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا گوتراوە ئامانج لەو ھەنگاوەی سوپا پاراستنی سنووره‌كانی شانشینی ئوردن و پێشگیری‌کردن لەو کەس و گروپانەیە ده‌یانه‌وێت ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان تێكبده‌ن.

ئەم هەنگاوەی ئوردن لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی جووڵەی داعش لە لایەک و میلیشیای شیعە لەلایەکی دیکەوە تووشی ئاڵۆزییەکی زیاتر بووە.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad