English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر داوا لەحكومەت دەكات ڤاكسین دابەش كردن لەگەڕەكە هەژار نشینەكانەوە دەست پێبكات
2021-03-01 [08:08 AM]

ZNA – هەولێر


لەسەر درەنگ گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، موقتەدا سەدر هەڕەشە دەکات و حكومەتی عێراق بە كەمتەرخەم دەزانێت، داواش دەكات، پێدانی ڤاكسین لە گەڕەك و ناوچە ھەژارەكانەوە دەستپێبكات.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر نوسیوویەتی: "کەمتەرخەمی ئاشکرا لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا  لەلایەن حکومەتەوە هەیە، ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەگات، بانگەشەیەکی توندی هەڵبژاردن لەسەر ئەو بابەتە دەست پێدەکەین".

سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە "کاتێک ڤاکسین بەبێ بەرامبەر دەدرێتە هاووڵاتییان، مانای ئەوە نییە دەستی گەندەڵکارانی تێدا نییە و پارەی گەل نادزن، یان لە بازاڕ نایفرۆشن، یاخود بەشێوەیەکی نایاسایی نایدەن بە خەڵک".

رێبەری رەوتی سەدر داواشیکردووە "پێشتر ناو بۆ ڤاکسین کردن تۆمار بکرێت و لەگەڕەک و ناوچە هەژارەکانەوە دەست بە هەڵمەتی کوتان بکرێت".

 





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad