English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستگیرانەکەی خاشقچی: پێویستە شازادەی جێنشین بەبێ دواکەوتن سزا بدرێت
2021-03-01 [11:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەستگیرانەکەی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی داوای کرد " بە بێ دواکەوتن " سزای شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکی هەواڵگری ئەمەریکا ئاشکرای کرد محەمەد بن سەلمان کوشتنی خاشقچی پەسەند کردووە.

دەستگیرانەکەی خاشقچی خەدیجە چەنگیز لە تویتەر نوسیویەتی " پێویستە شازادەی جێنشین بەبێ دواکەوتن سزا بدرێت.

وتیشی " ئەگەر هاتوو شازادەی جێنشین سزا نەدرێت، ئەوا ئەوە مانای ئەوەیە تاوانباری سەرەکی دەکرێت تا هەتایە ڕزگاری ببێت لەو تاوانەی ئەنجامیداوە و ئەوەش هەموومان دەخاتە مەترسیەوە."

چەنگیز وتی " سەرەتا لە بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدنەوە، پێویستە سەرجەم سەرۆکەکانی جیهان پرسیار لە خۆیان بکەن لەسەر ئەوەی ئایا ئامادەن دەست بخەنە دەستی کەسێکەوە کە تاوانی کوشتنی لەسەر سەلمێندراوە."

خاشقچی کە لە ئەمەریکا دادەنیشت و لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دەینوسی و ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی سعودیە دەگرت، لە ئیستەنبوڵ لەلایەن تیمێکەوە کوژرا.

ڕۆژی هەینی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان پڕۆسەی کوشتنەکەی پەسەند کردووە، واشنتن سزای سەپاند بەسەر کۆمەڵێک لەوانەی دەستیان لە کوشتنەکەدا هەبووە بەڵام سزاکان محەمەد بن سەلمانی نەگرتۆتەوە.

لەلای خۆیەوە حکومەتی سعودیە ڕاپۆرتەکەی ڕەت کردەوە.

ڕۆژی هەینی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دژی ئەو سعودیانە گرتەبەر کە باوەڕوایە دەستیان هەبووبێت لە کوشتنەکەی خاشقچیدا، لەوانەش قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا و سڕکردنی سەرمایەکانیان لە ئەمەریکا و ڕێگە نەدان بە مامەڵەکردنی ئەمەریکیەکان بە گشتی لەگەڵیاندا.

لە وەڵامێکدا سەبارەت بە ڕەخنەکانی سەر ئەمەریکا لەسەر ئەوەی ڕاستەوخۆ سزای بەسەر شازادە محەمەددا نەسەپاندووە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا، هاوکات بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا پێشبینی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیکە ناکات.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad