English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی دارایی په‌رله‌مان: پاشه‌كه‌وتی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك دەخرێتە سەر ئه‌ژماره‌ بانكییه‌كه‌ی
2021-03-01 [11:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا بۆ ھەر فەرمانبەرێك حیسابێكی بانكی دەكاتەوە، وتیشی، ھەر فەرمانبەرێك كە ئه‌ژماری بانكیی خۆی ھەبوو، ئەوكات ئەو پاشەكەوتەی لای حكوومەتیش ھەیەتی، ئەویش دەخرێتە سەر ئەو ئه‌ژماره‌ بانكییە.

ئەرشەد لۆلانی، رايگه‌یاند، لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، كە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە جێبەجێكردنی یاساكە بەردەوامە، ھەر فەرمانبەرێك ئه‌ژمارێكی بانكیی تایبەت بە خۆی دەبێت و حكوومەتیش بۆ ھەموو فەرمانبەران ئەو حیساب بانكییە دەكاتەوە.

وتیشی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئەوەیە سه‌رجه‌م پارەی فەرمانبەران لەسەر ئه‌ژماری بانكییەكه‌ بێت و رێكخستنەوە بۆ مووچە بكرێت.

ئه‌رشه‌د لۆلانی ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ھەر فەرمانبەرێك كە ئه‌ژماری بانكیی خۆی ھەبوو، ئەوكات ئەو پاشەكەوتەی لای حكوومەتیش ھەیەتی، ئەویش دەخرێتە سەر ئەو ئه‌ژماره‌ بانكییە، بۆیە ئەمە ھەنگاوێكی زۆر باش و گرنگە حكوومەت لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی ئەنجامی دەدات.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad