English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری کۆڕۆنا بڵاو دەکاتەوە 
2021-03-01 [01:06 AM]

ZNA-ھەولێر


وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ١٩٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢ کەسیش لە ھەولێر و دھۆک گیانیان لەدەستداوە.
 
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ھیچ کەسێک بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەست نەدابوو، ئەمڕۆ دووشەممە ٠١-٠٣-٢٠٢١ وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٦ ھەزار و ٣٢٢ پشکنینی نوێ کراون؛ لە ھەولێر ٣٢٨٨، سلێمانی ٦٠١، دھۆک ٢٣٣٢، گەرمیان ٨٢ و راپەڕین ١٩. 
 
ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون: ١٩٧ کەسن
 
ھەولێر ٨٥ 
سلێمانی ٤٧ 
دھۆک ٥٦
گەرمیان ٥
راپەڕین ٤
 
ئەوانەی چاکبوونەتەوە: ١١١ کەسن 
 
ھەولێر ٣٢ 
سلێمانی ٣٤ 
دھۆک ٤١ 
گەرمیان ٤ 
راپەڕین 
 
ئەو دوو کەسەیشی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان لە ھەولێرە و ئەوەی دیکەش لە دھۆکە.
 
ئێستا کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٩ ھەزار و ١٥١ کەس. لەو ژمارەیە ١٠٣ ھەزار و ٦٢٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٣ ھەزار و ٥٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە. ھەروەھا ٢٠٠٥ کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە ژێر چارەسەری وردی پزیشکیدان.

 





ئەم هەواڵە 1447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad