English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی Nomadland بەشێوەیەکی سنووردار لە چین نمایش دەکرێت
2021-02-25 [12:44 PM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی ئەمریکی Nomadland بەشێوەیەکی سنووردار لە سینەماکانی چین نمایش دەکرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 23 نیسانی داهاتوو لە بەشێک لە سینەماکانی ئەم وڵاتە نمایش دەکرێت، واتە سێ رۆژ بەر لە دەستپێکردنی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کە لە 26 نیسان لە لۆس ئەنجلس سازدەکرێت.

فیلمەکە لە دەرهێنانی کلۆی چاوە و پێشتر لە ژمارەیەک فێستیڤاڵی سینەمایی نمایشکراوە و چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە باس لە ئافرەتێک دەکات کە بڕیار دەدات گەشتێکی بەردەوام بۆ رۆژئاوای ئەمریکا بکات کە فرانسیس مەکدۆرماند رۆڵی ئەو کارەکتەر دەگێڕێت و پێشتر لە رێگەی فیلمی سینەمایی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri. خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمە ئەکتەر بەدەستهێناوە.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad