English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆکلیپێکی ئەساڵە نەسری سەد ملیۆن بینەری تێپەڕاند
2021-02-28 [04:00 AM]

ZNA – هەولێر


ڤیدیۆکلیپی "بنت ئەلەکابر"ـی خانمە گۆرانیبێژی سووری ئەساڵە نەسری سەد ملیۆن بینەری تێپەڕکرد و لە برامبەردا ئەو گۆرانیبێژە سوپاسی جەماوەرەکەی دەکات.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەمبارەیەوە پۆشتێکی لە هەژمارەی خۆی لە ئیستگرامدا بڵاوکردووەتەوە، تێیدا سوپاسی جەماوەرەکەی دەکات و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هیچ وشەیەک بە شایانی جەماوەرەکەی نابینێت بۆ ئەوەی سوپاسیان بکات.

بەم دواییە ڤیدیۆیەکی ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ گۆرانیبێژی میللی میسری حەسەن شاکوش بڵاوکرایەوە کە گۆرانیی "بنت الجیران"یان پێکەوە گوتووەو دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

ئەساڵە نەسری یەکێک لە گۆرانبێژە بەناوبانگەکانی جیهانی عەرەبییە و بە زۆربەی شێوەزارەکانی عەرەبی گۆرانی دەڵێت.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad