English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جاستین بیبەر ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە
2021-03-01 [12:00 PM]

ZNA – هەولێر



جاستین بیبەر گۆرانیبێژی کەنەدی، ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە و هۆگرانی بە پەرۆشەوە لە چاوەڕوانی ئەم بەرهەمەدان.

ئەلبوومەکە بەناوی Justice ـە و لە 16 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و ماوەیەکی زۆرە ئەو گۆرانیبێژە هیچ ئەلبوومێکی نوێی بڵاونەکردووەتەوە.

بڕیارە ئەلبوومەکە لە 19 ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە، تێیدا بیبەر لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەندی ناودار کاری بۆ کردووە، لەوانە دی جەی خالید.

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکەی بیبەر دواکەوتووە.
 





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad