English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر ئاستی عێراق، گەورەترین نەخۆشخانەی چاودێری چڕ لە هەولێر دەکرێتەوە
2021-03-01 [05:13 AM]

ZNA ــ هەولێر



لە هەولێر نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ دەکرێتەوە کە گەورەترین نەخۆشخانەی چاودێری چڕی هەناسەدانە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کردنەوەی نەخۆشخانەکە رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی چاودێری چڕ بۆ تووشبووانی کۆرۆنا و نەخۆشانی دیکە کە پێویستییان پێی دەبێت. 

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، پێشووتر لە هەولێر 23 تەختی خەواندنی نەخۆش لە یەکەکانی چاودێری چڕی هەناسەدان هەبووە بەڵام بە کردنەوەی نەخۆشخانەی لالاڤ تواناکانیان زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵە تەندروستییەکانی رووداو گووتی، کردنەوەی نەخۆشخانەکە خەرجی سەر نەخۆشەکان کەمتردەکاتەوە، چونکە زۆربەی جار کە لە نەخۆشخانە حکومییەکان تەختەکان پڕدەبوون نەخۆشەکان ناچاردەبوون بچنە نەخۆشخانە ئەهلییەکان.

هاوکات نەرەڤ قاچاخ، بەرپرسی مارکێتینگی گروپی لالاڤ دەڵێت، دروستکردنی نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ هەموو کوردستان جێگەی بایەخە، روونیدەکاتەوە، نەخۆشخانەکە بە بودجەی 3 ملیۆن دۆلار دروستکراوە و توانیویانە باشترین ئامێرەکان و پێداویستییەکان لە نەخۆشخانەکە دابینبکەن. 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad