English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ.. کۆڕۆنا بۆ نەخۆشانی ڕەبۆ مەترسیدار نەماوە
2021-03-01 [07:27 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پەیمانگای جۆرج بۆ تەندرووستیی جیهانیی لە ئوسترالیا، ڤایرۆسی کۆڕۆنا چیتر بۆ کەسانی تووشبووی نەخۆشیی ڕەبۆ کوشندە نییە.

لێکۆڵینەوەکە کە شیکردنەوەی بۆ ٥٧ لێکۆڵینەوەی تر کردووە کە ٥٨٧٠٠٠ کەسی گرتۆتەوە، دەرکەوتووە کە تێکڕای تووشبوون بەکۆڕۆنا لای تووشبووانی نەخۆشیی ڕەبۆ هاوشێوەی تێکرای گشتیی توشبوونی دانیشتووانە.

هەروەک لێکۆڵەرانی پەیمانگا ئوستراڵییەکە دەڵێن مەترسیی گیانلەدەستدان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ، لای کەسانی تووشبووی نەخۆشیی ڕەبۆ و ئەوانەی ئەو نەخۆشییەیان نییە، هەمان ڕێژەیە.

لەوبارەیەوە کریستین جێنکینز، ئەندامی تیمی لێکۆڵینەوەکە و سەرۆکی بەرنامەی ئامێری هەناسەدانی پەیمانگاکە دەڵێت:روون نییە بۆچی مەترسیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لای ئەوانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە بەرز نییە، بەڵام یەکێک لە شیکردنەوە گریمانکراوەکان ئەوەیە کە رەنگە چارەسەرەکانی رەبۆ سنوورێک بۆ مەترسییەکانی تووشبوونی سییەکان بە ڤایرۆسەکە دابنێت.

بەگوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی (یو بی ئای)، هەرچەندە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە دڵنیایی بۆ تووشبووانی نەخۆشیی ڕەبۆ تێدایە، بەڵام پزیشک و توێژەران دەڵێن پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بکرێت.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad