English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤاكسینە چینیەكە گەیشتە عێراق
2021-03-02 [07:38 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری تەندروستی عێراق ئاشكرایدەكات، بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 50 هەزار ژەمە ڤاکسین بە فڕۆکەیەک وەکو یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق و بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە پێدانی ڤاکسینەکە بە کارمەندانی تەندروستی بکرێت

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو: "لە رۆژی سێشەممەوە دەست بە پێدانی ژەمە ڤاکسین لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکانی عێراق دەکرێت، لەیەک کاتدا دەستدەکەین بەپێدانی ژەمەڤاکسین بە ھاووڵاتیان، ئەوانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە و ھەرێمی کوردستانیش ھەموی بەیەکەوە".

تەمیمی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لەم ھەفتەیەدا پێکوتەی ئەسترازێنیکا دەگاتە وڵاتەکە کە ئەویش لە چوارچێوەی رێککەوتنی وەزارەتی تەندروستی عێراقە و بەشێوازێکی دادپەروەرانە دابەشدەکرێن". 

عێراق زیاتر لە 605 بنکەی تەندروستی دیاریکردووە لەگەڵ نەخۆشخانە فێرکارییەکان بۆ کوتانی خەڵک بە ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەو بنکانە کاری دابەشکردنی پێکوتەکان ئەنجام دەدەن.

لە کۆی 50  هەزار ژەمە ڤاکسینە چینیەکە، پێنج هەزاری بۆ هەرێمی کوردستانە، بەپێی سیستەمی کوتانی کۆڤاکس، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، پێویستە زیاتر لە 21٪ی دانیشتووان ڤاکسین وەربگرن، بەپێی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ گەیشتنی ڤاکسینەکانی دیکەش بەشی هەرێمی کوردستانیش دەنێرن.

 

 





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad