English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گفتوگۆیەكانی نێوان عێراق و توركیا لەسەر ئاو بەردەوامە
2021-03-02 [08:10 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی سەرچاو ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی تورکیا بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێکی روون و راشکاو بۆ دیاریکردنی ئەو بڕە ئاوەی پێویستە بگاتە سنوری نێوان عێراق- تورکیا، دەشڵێت، پێویستە لەگەڵ سوریاشدا رێککەوتن بکەین.

 

عەون زیاب گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند: رێککەوتنەکەی پێشوو لەبارەی روباری فوڕاتەوە بە بەردانەوەی ٥٠٠ مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا وەک کەمترین ئاست لەسەر سنوری تورکیا – سوریا بەردەوامە و کاری پێدەکرێت.

ئەو گوتیشی: ئەو بڕە ئاوە بە رێککەوتنی نێوان عێراق و سوریا دابەشکراوە و بڕی  ٥٨% بۆ عێراق و ٤٢% بۆ سوریایە بۆ ئەوەی بڕی ٢٩٠ مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بگاتە ناوچەی حەسەیبە.

زیاب ئاماژەی بەوەشدا، بەردانەوەی ئاو لە روباری فورات تا ئێستاش باشە، بەڵام ئەمە بەردەوام نابێت، چونکە دۆخی سیاسی و ئابوری و کشتوکاڵی سوریا جێگیر نییە.

هاوکات، باسی لەوەشکرد، کۆبوونەوەکانی نێوان وەزیرانی سەرچاوە ئاوییەکانی تورکیا و عێراق تەنها پەیامێک نیە کە هەردوو وڵات لەسەر ئاستی وەزارەتەکان دەیانەوێت چارەسەرێکی گرنگ بۆ کێشەکان بدۆزنەوە، بەڵکو ئەمە خواستی خودی سەرۆکانی هەردوو وڵاتیشە.

دەشڵێت، عێراق پێشنیازی دامەزراندنی سەنتەرێکی توێژینەوەی هاوبەشی عێراق – تورکیای کردووە و ئەم پێشنیازەشیان لە رێگەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بەو وڵاتە راگەیاندووە.

 





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad