English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سی ئێن ئێن: واشنتۆن سزا بەسەر ڕوسیادا ده‌سەپێنێت
2021-03-02 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ژەهراویکردنی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی و زیندانیکردنی، بۆ سەپاندنی سزا بەسەر به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ئامادەکاری دەکات.

سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، بۆ دیاریکردنی وردەکاری و کاتی سەپاندنی سزاکان به‌سه‌ر روسیا، ئەمەریکا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا هەماهەنگی دەکات.

سی ئێن ئێن باسی له‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی وته‌ی یەکێک لە بەرپرسەکان، بژارده‌یه‌ك له‌و بژاردانه‌ی لەبەردەستدان دەرکردنی فەرمانێکە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانیەوە بۆ سەر پڕۆسەی دیموکراسی لە ئەمەریکا و ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانەی کە کۆمپانیای " سۆلار ویندزیان " کردە ئامانج، هەروەها بەهۆی ئەوەشەوە ڕوسیا خەڵاتی بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دانابوو.

لای خۆیەوە یەکێتی ئەوروپا سزادانی چوار بەرپرسی باڵای ڕوسیای پەسەند کردووە، لەکاتێکدا شارەزایانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکەن لەسەر پڕۆسەی ژەهراویکردنی ئالێکسی ناڤاڵنی و داواش دەکەن بەزووترین کات ئازاد بکرێت.

مانگی ڕابردوو بەرپرسانی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنیان دەستگیرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ناڤاڵنی دوای وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە مۆسکۆ.

 

voa





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad