English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی سەرۆكایەتی په‌رله‌مان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ كۆده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكان كۆدەبنەوە
2021-03-02 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە، وتشی، رێكخستنی بەرنامە و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسا گرنگەكان بە كۆدەنگی باسی لێوه‌ ده‌كرێت.

د. ڤیان سەبری، تایبەت بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە‌، بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەیەكەوە لەسەر دوو بابەت كۆببینەوە، لەوانە رێكخستنی بەرنامە و كاری دانیشتنەكانی داهاتوو، هەروەها تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسا گرنگەكان بە كۆدەنگی، بە تایبەت پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021ی عێراق".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتیشی: "گرنگە لەسەر كۆی پرۆژەیاساكان كۆدەنگی هەبێت بۆ تێپەڕاندنیان، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆش، هەوڵدانە بۆ دروستكردنی كۆدەنگی، بە تایبەتیش هەبوونی كۆدەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و، دیاریكردنی رۆژێك بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكە".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad