English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆراکی نا تەندروستی ئافرەتی سکپڕ کاریگەریی لەسەر قەڵەوبوونی منداڵ هەیە
2021-03-02 [11:13 AM]

ZNA ــ هەولێر


لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی کە زاناکانی زانکۆی دبلن لە بەریتانیا ئەنجامیانداوە، گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو دایکانەی لەماوەی سکپڕیاندا بڕێکی زۆر خواردنی ناتەندرووستیی وەک خواردنە درووستکراوە دەوڵەمەند بە شەکر و خوێ دەخۆن، لەقۆناغەکانی دواتردا منداڵەکانیان زیاتر مەترسیی تووشبوون بە قەڵەویان لێدەکرێت.

لینگ وی چین، لە کۆلێژی تەندرووستیی گشتیی لە زانکۆی دبلن و یەکێک لە بەشدارانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: ئەو منداڵانەی لەو دایکانە لەدایک دەبن کە پەیرەوی لە سیستەمێکی خواردنی کوالێتی نزم دەکەن، ئەوە تووشی قەڵەوی یان بوونی چەوری زیادە لە جەستەیاندا دەبنەوە.

چین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بەڵگەی زۆر لەبەردەستە کە هەزار رۆژی سەرەتای ژیان، لەدووگیانییەوە بۆ تەمەنی دوو ساڵی، ماوەیەکی هەستیارە بۆ پێشگریکردن لە قەڵەویی لای منداڵان.

بەئامانجی زانینی کاریگەریی سیستەمی خۆراکیی لەسەر قەڵەویی منداڵ، چین و هاوڕێکانی شیکردنەوەیان بۆ داتای کۆکراوەی ١٦٢٩٥ دایک و منداڵ لە ئێرلەندا و فەڕەنسا و هۆڵەندا و پۆڵەندا کردووە، لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی لەو دایکانە لەدایکبوون کە لەماوەی دووگیانیدا خواردنی نەتەندرووستیان خواردووە، ئەوە چەوریی زیاتر و ماسولکەی کەمتریان هەبووە.

لای خۆیەوە، کاسرین فیلیپس سەرپەرشتیاری سەرەکیی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەى بەوە کردوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان ئەوە دەردەخەن کە سیستەمی خۆراکیی تەندرووست و دەوڵەمەند بە میوە و سەوزە و کەم کاربۆهیدرایتی دووبارە و گۆشتی سوور و دەستکاریکراو، بەدرێژایی ماوەی دووگیانی، یارمەتیدەرە لەوەی لەدواتردا منداڵەکەی تووشی قەڵەویی نەبێت.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad