English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەک: کۆرۆنا لە رێگەی قسەکردنیش بڵاودەبێتەوە
2021-03-02 [12:25 PM]

ZNA ــ هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کۆرۆنا لەرێگەی قسەکردن دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی ئۆیاما گاکوین و یامانۆ لە ژاپۆن ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە کۆرۆنا لەرێگەی قسەکردنی ئاساییش بڵاودەبێتەوە و لەوانەیە کەسی بەرامبەر تووشبووبکات.

کێکۆ ئیشی، پزیشک و پرۆفسیۆری یاریدەدەر لە زانکۆی ئایۆما گوکین دەڵێت، کاتێک دوو کەس رووبەروو بەیەکەوە گفتوگۆ دەکەن بەبێ بەستنی ماسک، ئەگەر یەکێکیان تووشبووی کۆرۆنا بێت یان هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت مەترسیی بڵاوبوونەوە و تووشبوونی کەسی بەرامبەریشی زیاددەکات.

پزیشکانی ژاپۆنی بۆیان دەرکەوتووە بەستنی ماسک و تەناتەت شیڵدی رووخسار بەیەکەوە مەترسیی دەرچوونی پریشکەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسی بەرامبەری ئێجگار کەمدەکات.

پزیشکان بە بایەخەوە دەڕواننە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە لە بەستنی ماسک، دووربوون لە یەکتر لە کاتی قسەکردن و تەنانەت بەستنی شیڵدی رووخسار باشترین رێگەن بۆ دووربوون لە کۆرۆنا.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad