English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەكانی ڤیتامین C بۆ جەستە
2021-03-02 [02:36 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڤیتامین C، كە پێشی دەوترێت ترشی ئەسكرۆبیك، بە چەندین شێوە لە جەستەدا بەكاردەهێندرێت و سودی لێدەبینرێت، بەتایبەتی بۆ ماسلوكە، ئێسك و پاراستنی لەش.

جەستە خۆی ئەم ڤیتامینە بەرهەم ناهێنێت، دەبێت لە رێگەی خۆراكەوە بەدەستی بهێنیت، ماڵپەڕی Insider  سودەكانی ئەم ڤیتامینەی بۆ جەستە بڵاوكردوەتەوە.

 

سودەكان:
1. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات، لە دژی نەخۆشییە وەرزیەكان و نەخۆشییەكانی دیكەش دەجەنگێت، بۆئەوەی سیستمێكی بەرگری بەهێزت هەبێت، پێویستە رۆژانە 100 بۆ 200 ملیگرام بخۆیت.

2. دژە ئۆكسانە و خانەكانی جەستە لە زیان دەپارێزێت، هەروەها ئەو خانانە چاك دەكاتەوە كە بە هەر هۆكارێك بێت زیانیان بەركەوتوە، وەكو جگەرە.

3. دژی نەخۆشییەكانی دڵە، وەكو بەرزی پەستانی خوێن و جەڵتە.

4. سودی گرنگی هەیە بۆ پێست، یارمەتی دروستكردنی كۆلاجینی پێست دەدات و دەیپارێزێت.

5. یارمەتی مژینی ئاسنی خوێن دەكات، بۆ ئەو كەسانەی گرفتی كەمی ئاسنی خوێنیان هەیە، پێویستە لەگەڵ ئەو خۆراكانەی ئاسنی تێدایە گرنگی بەم ڤیتامینەش بدەن.

باشترین سەرچاوەكانی ئەم ڤیتامینە:
بیبەری شیرین، كیوی، شلیك، پرتەقاڵ، پاپایا، برۆكۆلی، تەماتە، سپێناغ، دۆشاوی تەماتە، كەلەرم، پاقلەمەنییەكان، قەڕنابیت، لیمۆ، سندی، لالەنگی، شوتی، كاڵەك، ترێ، كەرەوز و زەعفەران.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad