English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێکوتەی سنۆفارمی چینی گەیشتە ھەرێم و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
2021-03-02 [02:50 AM]

ZNA-ھەولێر


وەزیری تەندرووستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی، رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان یەکەم وەجبەی پێکوتەی کۆرۆنای لە رێی وەزارەتی تەندرووستی عێراقەوە وەرگرت.

پێکوتەی "سنۆفارم"ی چینی گەیشتە ھەرێم و بڕیارە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

سامان بەرزنجی، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، گوتی: پێکوتەکە ئامادەیە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان.

روونیشیکردەوە، لە قۆناغی یەکەمدا ئەو کەسانە دەکوترێن، کە لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنان، بە تایبەتی تیمە تەندرووستییەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، تیمی تایبەتیان ئامادە کردووە و ھەشت ناوەندی تایبەت بە وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کراونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، وەزارەتی تەندرووستی عێراق پێیان راگەیاندوون، ھەفتەی داھاتوو کاروانی دووەمی پێکوتەکە دەگاتە عێراق و پشکی ھەرێمی کوردستانیش رەوانە دەکرێت.

سامان بەرزنجی، سووپاسی وەزارەتی تەندرووستی عێراق و گەل و وڵاتی کۆماری چینیی میللی کرد، کە یەکەم وڵات بوو، ساڵی رابردوو، کۆمەک و ھاوکاری تەندرووستی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای پێشکەشی ھەرێمی کوردستان کرد.





ئەم هەواڵە 1204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad